بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێشنوێژی هەینی مزگەوتی جامیعەی شاری سنە بە ئاماژە بە پێناسەی مانگی سەفەر لای ئەهلی سوننە وەک مانگێکی قورس و جێی مەترسی، وتیشی: دوا چوارشەممەی ئەم مانگە لە زمانی کوردیدا "کولەچوارشەممە"ی پێ دەوترێ و ڕۆژێکی شۆم و سەخڵەتە و لە ئەدەبیات و شێعری کوردیشدا یەگجار زۆر ئاماژە بە سەخڵەتییەکانی ئەم مانگە و ئەو چوارشەممە شۆمە کراوە.
مامۆستا فەرەجی بە ئاماژە بە باوەڕی ئەهلی سوننە سەبارەت بە نەخۆشکەوتنی پێغەمبەر(د.خ) لە مانگی سەفەردا، سەرەڕای باوەری شیعە سەبارەت بە کۆچی دوایی بەڕێزیان لەو مانگەدا، جەختی کرد: پێغەمبەر هۆی یەکگرتوویی موسڵمانان و پەرەدان بە بایەخگەلی مرۆیی بوو و بەڕیزیان و ئیمامانی ئەهلی بەیت لای موسڵمانانی شێعە و سوننە پێگەیەکی بەرزیان هەیە و لەو ڕووەوە کۆچی دوایی پێغەمبەری خودا و ئیمام حەسەنی موجتەبای نەوەی لە دواڕۆژانی مانگی سەفەر بۆ هەموو موسڵمانێک مایەی سەخلەتی و ماتەمینە.
ناوبراو هەروەها سەبارەت بە پێگەی ئیمام حەسەنـیش ڕایگەیاند: لە تایبەتمەندییەکانی کەسایەتیی ئیمام حەسەن ئاشتیخوازی و هەوڵی بۆ یەکگرتوویی و یەکپارچەیی و لێکنزیککردنەوەی موسڵمانان و دادپەروەریی بوو.
Your Comment